به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانی نه‌غه‌ده له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خسی ده‌رمانیی دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “عەزیز قادرتاج” و “کەماڵ قویتاسی“، دژایه‌تی ده‌كه‌ن و له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌شیان كردوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی نه‌غه‌ده له‌دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی وه‌كوو ته‌خت بۆ “عەزیز قادرتاج” و “کەماڵ قویتاسی، خۆده‌بوێرن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی زیندان خوازیاری پێدانی مه‌ره‌خسی ده‌رمانی به ئه‌و دوو به‌ندكراوه بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره دژایه‌تی ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ئەو دوو هاووڵاتییه بە تۆمەتی ” هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شنۆوه بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم كراون.