کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌رەخەسی بە بەندکراوێكی خه‌ڵكی بۆكان

دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌رەخەسی بە بەندکراوێكی خه‌ڵكی بۆكان

بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ چەندەمین جار له‌گه‌ڵ داوای وەرگرتنی مافی مه‌رەخەسی “نەرمین ئەحمەدئابادی” بەندکراوی سیاسی تەمەن ٦١ ساڵی خه‌ڵكی بۆكان دژایه‌تیانكرد.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی زیندانی ورمێ بۆ چەندەمین جار ڕێگرییان کردووە لە پێدانی مافی مه‌رەخەسی بە “نەرمین ئەحمەدئابادی” بەندکراوی سیاسی و بەساڵاچووی خەڵکی بۆکان کە ماوەی پێنج مانگە لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە. ناوبراو مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێوه‌ بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.