ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گۆڵان، گرووپه فه‌له‌ستینیه‌كان ٣٥ ڕاكتیان ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسرائیل كرد و ئه‌رته‌شی ئیسرائیل به بومبارانی چڕی چه‌ندین ناوچه‌ی شار غه‌زه وڵامی هێرشه‌كانیان داوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هێرشانه دوابه‌دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان یه‌هودییه توندئاژۆكان و فه‌له‌ستینیه‌كان و تێكهه‌ڵچوونی هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس، ڕوویدا كه به هۆیه‌وه پتر له ١٠٠٠ كه‌س بریندار بوون. گرووپی حه‌ماس له وڵامدا چه‌ندین ڕاكێتی ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسرائیل كرد و ئه‌رته‌شی ئیسرائیل به‌رپرچی هێرشه‌كانی به بومبارانی بنكه‌كانی جیهادی ئیسلامی و حه‌ماسی داوه.