كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “بیدبۆله‌ند”ی ٢ی بێهبه‌هان، ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرت.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئه‌م شیركه‌تانه به پێی گرێبەستی ئیداره‌ی كار ئه‌ركدار كراون كه ٣٥ له سد حەقدەستەکانیان زیاد پکەن، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م شیركه‌ته خۆده‌بوێرن له جێ به جێ كردنی خواسته‌كانیان. كرێكاران له به‌شێكی دیكه له وته‌كانیاندا ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ر بوونی سێ مانگ له ساڵی تازه هێشتا قه‌رارداده‌كانیان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه و حه‌راسه‌تی ئه‌م پاڵاوگه‌یه ڕێگری ئه‌كات له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، كرێكارانیش وێڕای گۆشار و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسان ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.