کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دووەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی ناوەندی تەندروستیی پارێزگای یەزد

دووەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی ناوەندی تەندروستیی

کارمەندانی ناوەندی تەندروستیی پارێزگای یەزد، ڕۆژی شەممه ٥ی گۆڵان بۆ دووەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم ئۆستانداریی یەزد کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەو کارمەندانە سەبارەت به دۆخی نالەباری ژیانیان، کێشەی مەعیشەت، دواخستنی ماف و داواکارییەکانیان و هەروەها بارودۆخی خراپی کارکردنیان ناڕازین. بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە وتەی یەکێک لە ناڕازیان: لە کاتێکدا کە فشاری ئابووری و ژیانی ڕۆژانە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قورس‌تر دەبێت، کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییە پیشەیی و داواکاری تەوەرەکانیش بەردەوام پەرە دەسێنێت و تا کاتێک بەرپرسان وەڵامیان نەدەنەوە ناڕەزایەتییەکان هەروا بەردەوام دەبن.