ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی به‌نداوی شوریجه سه‌ره‌خس له ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان مانیان گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ئه‌م به‌نداوه ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و سه‌نه‌واتی ئه‌مساڵ، حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، هه‌ر كات ناڕه‌زایه‌تییمان سه‌باره‌ت به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانمان ده‌ربڕی، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م به‌نداوه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی له كرێكاران ده‌كه‌ن. شایانی باسه، ساڵی ڕابردوو ١٨٥ كرێكار له‌م به‌نداوه كاریان ده‌كرد و له ئه‌نجامی ده‌ركردنیان تا ئێستا نزیكه‌ی ٦٥ كه‌س ماونه‌ته‌وه.