به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ماوه‌ی دوو ڕۆژه به‌نزین و كازۆئیل له شاری مه‌ریوان ده‌ستناكه‌وێت و ئه‌گه‌ریش ده‌ست بكه‌وێت نرخی زۆر به‌رزه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له به‌نزینخانه‌كاندا سه‌رگه‌ردان بوون.
نەبوونی بەنزین و سووتەمەنی نابەسامانی لەشاری مەریوان دروستکردووە و خەڵک ناچارن چەندین کاتژمێر له‌ڕیزدا بن و ئه‌گه‌ر سووته‌مه‌نیان ده‌ستبكه‌وێت به‌نرخێكی زۆر به‌رز ناچارن بێكڕن. به‌وته‌ی هاووڵاتییانی ناڕازی، هەندێک پۆمپی به‌نزین لەبەر نەبوونی سووته‌مه‌نی، پۆمپه‌كانیان داخستووه و خزمەتگوزاری پێشکەش ناکەن و هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە مەریوان لیترێك بەنزین به 18 هەزار تمەن ده‌فرۆشرێت.