به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، هێزه چه‌كداره‌كانی گرووپی “جه‌یشولعه‌دل” هێرشیان كرده سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامی له ناوچه‌ی سنووریی سه‌راوان له ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان. به وته‌ی كه‌مپه‌ینی چاكانی به‌لووچ له‌م هێرشه‌دا لانیكه‌م “٥ هێزی سپا” كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش به “بارمته” گیران. سپای پاسدارانیش له ڕێگه‌ی بهیانییهیهكهوه هه‌واڵی ئه‌م هێرشه‌ی بۆسه‌ر هێزه‌كانی سپا پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌كانی نزیك به جه‌یشولعه‌دلیش هه‌واڵی هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی سپایان ته‌ئید كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه له جه‌ره‌یانی ئه‌م هێرشه‌دا ٥ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به بارمته گیراوان. جمووجۆڵی دووباره‌ی جه‌یشولعه‌دل و هێرشی بۆسه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سپای پاسداران له حاڵێكدا ئه‌نجام دراوه كه ٨ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر سنووری سپای پاسداران له ناوچه‌ی سنووریی شارستانی سه‌راوان، كاروانی سووختبهرانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولــله و به‌هۆیه‌وه ١٠ كه‌س كوژران و ٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌شوێنیدا ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی ڕهشهممهش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سه‌راوان له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌وڕوو بۆوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س بریندار بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
جه‌یشولعه‌دل كه خۆی به “ئه‌رته‌شی عه‌داڵه‌ت و به‌رابه‌ری” و داكۆكیكاری خه‌ڵكی سوننه مه‌زهه‌ب به‌تایبه‌ت له ئۆستانی سیستان و به‌لووچستانی ئێران پێناسه ده‌كات، له ته‌بلیغاتی خۆیدا، فریوكارانه وای ده‌نوێنێ كه ئه‌م هێرشه‌ی له تۆڵه‌ی جهنایاتی سپای پاسداران ده‌رحه‌ق به سووختبه‌ران ئه‌نجام داوه. به‌ڵام ئه‌م هێرشه ئه‌گه‌رچی له جه‌رگه‌ی بێبه‌شی و هه‌ژاریی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه و كوژرانی سووختبه‌رانی زهحمهتكش له لایه‌ن سپای پاسداران و ته‌قه كردنیان به‌ره‌و خه‌ڵكی سه‌راوان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و خه‌باتكاری ئه‌م ناوچه‌یه دژبه سیاسه‌تی سهركوتگهرانه و كۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕژیمی ئیسلامی نییه. گرووپی كۆنه‌په‌رستی جه‌یشولعه‌دل به‌نیازه به كه‌ڵك وه‌گرتن له نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تیی گشتی و به‌رحه‌قی خه‌ڵكی به‌لووچستان له ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی و جهنایاتی سپای پاسداران له‌م ناوچه‌یه، چالاكییه‌كانی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی نه‌فره‌تی كوێری ئایینی و قه‌ومی پاساو بكات و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رحه‌قی خه‌ڵك دژبه ڕژیمی ئیسلامی به‌لاڕێدا به‌رێت و بیكاته هێزی ئامانجی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆی.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، له لایه‌كه‌وه به داسه‌پاندنی هه‌ژاری و بێبه‌شیی زیاتر به‌سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ی به‌لووچستان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به چه‌كدار كردنی عه‌شایری وه‌فادار به ڕژیم له ناوچه‌كه له‌ژێرناوی هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی یه‌كگرتوویی سوننی و شیعه، به‌كرده‌وه له‌ناو خه‌ڵكدا په‌ره‌ی به ناكۆكیی ئایینی داوه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ناوه‌ندی به‌سیجی سپای پاسداران به ئامانجی ته‌بلیغی شیعه‌گه‌رێتی و كۆكردنه‌وه‌ی هێز، له قالبی “ئۆردووی جه‌هادی” له ناوچه‌كه حزوورێكی به‌رچاوی هه‌بووه. له ئاكامی چالاكیی ١٤٠ گرووپی جه‌هادی له سیستان و به‌لووچستان، نزیك به ٣ هه‌زار كه‌س له خوێندكاران ته‌ماعیان وه‌به‌ر خراوه و ڕۆیشتوونه‌ته ناو گرووپه به‌سیجییه‌كانه‌وه. ئه‌م ئۆردوویانه له‌ڕێگه‌ی ته‌بلیغ بۆ ئایینی شیعه، ناكۆكیی ئایینی‌یان په‌ره پێداوه و زۆرجار ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌شی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له سیستان و به‌لووچستان به‌خاتری هه‌ڵاواردن، نه ته‌نیا خه‌به‌رێك له گه‌شه‌ی مرۆیی و ئابووری نییه، به‌ڵكوو دیارده‌كانی وه‌ك هه‌ژاری و بێكاری، به‌دخۆراكی و بێبه‌ری بوونی منداڵان له خوێندن و ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام په‌ره‌ده‌ستێنن. زۆرترین ڕێژه‌ی بێكاری له ئێران، له سیستان و به‌لووچستان تۆمار ده‌كرێت. نزیك به ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. ڕێژه‌ی مه‌رگی كۆرپه ساواكان له ناوچه‌ی سیستان و به‌لووچستان ٣٤ له‌سه‌ده. ته‌نانه‌ت به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی سه‌ربه ڕژیم، نزیك به ٥٠ له‌سه‌دی گشت منداڵانی به‌جێماو له خوێندن له ئاستی ئێران‌دا، له ناوچه‌كانی سه‌ربه سیستان و به‌لووچستان و زیاتر له به‌لووچستاندا ده‌ژین. منداڵان له مافی خوێندن به زمانی دایك بێبه‌رین. چه‌ندین ساڵه ڕژیم به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاخی مادده‌ی هۆشبه‌ر، كه بێگومان فه‌رمانده‌كانی سپا بازرگانی سه‌ره‌كیی ئه‌م مادده‌یه‌ن، ناوچه‌كه‌ی میلیتاریزه كردووه و هه‌موو به‌رنامه‌كانی به ڕوانگه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه به‌ره‌وپێش ده‌بات. له په‌نا هه‌موو ئه‌م بێ مافییه ئابووریانه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵاواردنی ئایینی و بێ مافیی سیاسیش بێداد ده‌كات. له‌م ناوچه‌یه سه‌ره‌تاییترین ئازادیی تاكه‌كه‌سی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به ئاشكرا پێشێل ده‌كرێت. چالاكانی سیاسی، ڕۆژنامه‌وانان كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌ژێر كاریگه‌ریی كه‌ش و هه‌وای ناڕه‌زایه‌تیی گشتی له ئێران هاتوونه‌ته مه‌یدان، به‌توندی خراونه‌ته ژێر چاوه‌دێری و سه‌ركوت ده‌كرێن. له په‌نای داسه‌پاندنی ئه‌م بێ مافیانه، به‌رپرسانی ڕژیم له هه‌ر شوێنێك كه ویستوویانه، گرووپی چه‌كداری “مێرساد“یان له گیانی خه‌ڵك به‌رداوه. ئه‌م گرووپه كه هیچكام له ئۆرگانه‌كانی ڕژیم به‌رپرسایه‌تیی وه‌ئه‌ستۆ ناگرن، به ده‌ستی ئاواڵه‌وه له په‌نای هێزه سه‌رگوتگه‌ره‌كانی دیكه‌ی ڕژیم به‌رده‌وام خه‌ریكی ئه‌زیه‌ت و ئازار و سه‌ركوتی خه‌ڵكه.
هێرشی گرووپی جه‌یشولعه‌دل له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه بۆسه‌ر هێزه‌كانی سپای پاسداران، سه‌ره‌ڕای میلیتاریسمی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجام دراوه. ئه‌م هێرشه بۆ جارێكی دیكه نیشانی دا كه ئه‌شكه‌نجه و زیندان، كوشتنی سووختبه‌ران، تیرۆری خه‌ڵكی ناڕازی له‌لایه‌ن گرووپی مێرساد، په‌ره‌پێدان به ناكۆكیی ئایینی، سه‌ركوتی مافی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی، بووژاندنه‌وه‌ی قهبیلهگهری، داسه‌پاندنی بێ مافیی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ژاریی به‌رنامه بۆ داڕێژراو، هیچكامی نه‌یتوانیوه ئه‌منییه‌تی دڵخوازی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی دابین بكات. هه‌ژاری و بێبه‌شی و سه‌ركوتی به‌رده‌وام بووه‌ته به‌ستێنێك بۆ ته‌غزیه كردنی هێزه ئایینی و كۆنه‌په‌رسته‌كانی وه‌ك جه‌یشولعه‌دل تا ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی سپای پاسداران بۆ توند كردنه‌وه‌ی ناكۆكیی ئایینی و قه‌ومی چالاكی بكه‌ن كه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش دووكه‌ڵه‌كه‌ی له هه‌ر دوو لاوه ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته چاوی خه‌ڵكی به‌لووچستانه‌وه.
داسه‌پاندنی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن دژبه خه‌ڵكی به‌لووچستان و ئه‌و بێ مافیانه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌پاوه، له ماهییه‌تی سه‌رمایه‌دارانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌ڵام نابێ ڕێگه بدرێت كه نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رحه‌قی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه و خه‌باتی ئه‌وان ببێته ده‌ستمایه‌ی گرووپه ئایینیه كۆنه‌په‌رسته‌كانی وه‌ك جه‌یشولعه‌دل. جمووجۆڵی نیزامیی ئه‌م گرووپانه، ده‌بێته بیانوویه‌ك بۆ ڕژیم تا كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵگا نیزامیتر بكات و هه‌وڵی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆی توندتر بكاته‌وه. كرێكاران و خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و ئازاده‌ی سیستان و به‌لووچستان بۆ خه‌بات دژبه كۆماری ئیسلامی و وه‌دی هاتنی مافه‌كانیان و له‌ناوبردنی به‌ستێنه‌كانی چالاكیی ڕه‌وته كۆنه‌په‌رسته ئایینییه‌كان، هیچ ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و باقی بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران، له‌پێش نییه.