کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دووبارە دەستنیشان کردنەوەی غوڵامحسێن موحسنی ئێژەیی وەک سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم

دووبارە دەستنیشان کردنەوەی غوڵامحسێن موحسنی ئێژەیی وەک سەرۆکی دەزگای

بەپێی ڕاپۆرتەکان،غوڵامحسێن موحسنی ئێژەییلە ڕێگەی حوکمێکەوە کە میدیاکانی ناوخۆی ئێران بڵاویان کردووەتەوە و واژۆی موجتەبا خامنەیی لەسەرە، بۆ جارێکی دیکە وەک سەرۆکی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی دەستنیشان کرایەوە.

موحسنی ئێژەییلە هاوینی ساڵی ١٤٠٠ەوە سەرۆکایەتی ئەم دەزگایەی لەئەستۆیە و خولی پێنج ساڵەی یەکەمی چەند ڕۆژ پێش ئێستا کۆتایی پێهاتبوو. ناوبراو لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردووەوە و بەتایبەت پاش دەستپێکردنی شەڕی ٤٠ ڕۆژە، چەندین جار داوای لە قازییەکانی ڕژیم کردووە کە بەبێ چاوپۆشی و لە زووترین کاتدا حوکمی قورس بەسەر دەستبەسەرکراوان و تۆمەتباراندا بسەپێنن، کە بەم هۆیەوە لە پاش شەڕی ٤٠ ڕۆژە ڕێژەی لەسێدارەدان و زەوتکردنی داراییەکانی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە.