ڕۆژی پێنجشهممه ١٢ی مانگی ڕێبهندان، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە دەریاچەی “ئیندوس تاندا” لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
بە وتهی پۆلیسی پاکستان، سەرجەم قوربانیانی ئەم ڕووداوە منداڵانی تەمەن ٧ بۆ ١٤ ساڵ بوون و ئەم بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ١١ منداڵی تر ڕزگارکراون، باری تەندروستی ٦ كهسیان ناجێگیرە. ئەم بەلەمە ٢٥ بۆ ٣٠ خوێندکاری قوتابخانەیەکی ئایینی هەڵگرتبوو کە بۆ کەمپێک دهبرانە ئەم ناوچەیە. هۆكاری وهرگهڕانهكه كۆن بوونی بهلهمهكه ڕاگهیندراوه، شایانی باسه،پێشتریش ڕەچاونەکردنی پرسەکانی سەلامەتی بووە هۆی ڕووداوی هاوشێوە لە پاکستان. كه ١٨ ژن لە ڕووباری “ئیندوس” کە لە ڕێگادا بوون بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری خنکان.