به ئازادكرانی ٨٠ به‌ندكراو له ٤٠٠ به‌ندكراوه‌كه‌ی تاڵه‌بان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌شره‌ف غه‌نی، دوایین هه‌نگاوی كرده‌وه‌یی بۆ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنه‌وه‌ی تاڵه‌بان هه‌ڵگیرا. واته هه‌ر ئه‌و هێزه‌ی كه به ئامانجی وه‌لانانی له ده‌سه‌ڵات، ئیمپریالیسمی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، ده‌یان هه‌زار هێزی نیزامی‌یان ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كرد و ئه‌م وڵاته‌یان كردبه وێرانه. كاتێك كه پاش ١٨ مانگ وتووێژی نهێنی و ئاشكرا له نێوان ئه‌مریكا و تاڵه‌بان، ڕێكه‌وتننامه‌ی به‌ناو ئاشتی له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا له ١٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو، له دۆحه پێته‌ختی قه‌ته‌ر واژۆ كرا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له‌م وتووێژانه‌دا، نوێنه‌ری به‌ناو ده‌وڵه‌تی ڕه‌سمی و یاسایی ئه‌فغانستان حزووری نه‌بوو، ئاشكرا بوو كه قۆناغێكی نوێ له ئه‌فغانستان ده‌ستپێده‌كات كه كۆتایی ئه‌م قۆناغه ناتوانێ بێجگه‌له گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی تاڵه‌بان به ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌یكه وته‌بێژی تاڵه‌بان له‌ژێرناوی “ئامانجی نیزامی ئیسلامی” و پێكهێنانی “ئیماراتی ئیسلامی“ی باسی لێده‌كات، ببێت. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته كه ئه‌وكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له جه‌ره‌یانی واژۆی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا وتبووی كه “تاڵه‌بان پێویسته به بهڵێنیهكان پێبه‌ند بمێنێته‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده بپچڕێنن، تاڵه‌بان سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ ده‌توانێ توندووتیژیهكان كه‌م كاته‌وه”. وته‌كانی دیپلۆماتی باڵای ئه‌مریكا ئاواژوونیشاندانی ئاشكرای ڕاستیه‌كان و پاكانه كردنه بۆ ڕه‌وتێكی تیرۆریستیی ئیسلامی كه گۆیا ماهیه‌تێكی تازه‌ی په‌یدا كردووه و له به‌ستێنی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌دا بووه‌ته هێزی دامركێنهری توندوتیژی. گۆیا كێشه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان نه‌ك تاڵه‌بان وه‌ك ڕه‌وتێكی تیرۆریست و كۆنه‌په‌رستی تۆخ، به‌ڵكوو كێشه‌كه، په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده بووه. ئاشكرایه كه ئه‌و ڕه‌وتانه له له‌ناوه‌رۆكدا هیچ جیاوازیه‌كیان نییه. ئاماری قوربانیانی تاڵه‌بان هه‌ر له ماوه‌ی ٥ مانگی ڕابردوودا، په‌رده له‌سه‌ر به‌ناو هێزی كه‌مكه‌ره‌وه‌ی توندوتیژی لاده‌دات. به پێ ڕاپۆرته‌كانی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و “لێژنه‌ی جیگری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان“، پتر له هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا له ئه‌فغانستان كوژراون و پتر له دوو هه‌زار كه‌سیش برینداربوون. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، تاڵه‌بان له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا، پتر له ٥ هه‌زار ئۆپراسیۆنی نیزامی له خاڵه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌فغانستان ئه‌نجام داوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان سه‌ره‌ڕای بانگهێشت نه‌كرانی له وتووێژی به‌ناو ئاشتی، به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی زانیوه كه له ڕێكه‌وتننامه‌كه په‌یڕه‌وی كات و له‌و ماوه‌یه‌دا ٥ هه‌زار و ١٠٠ به‌ندكراوی تاڵه‌بانی ئازاد كردووه. وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ده‌ڵێ كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ٨٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له جه‌ره‌یانی هێرشی تاڵه‌باندا كوژراون و ٩٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدابوو كه “لویه جێرگه”، پاش دانیشتنی سێ ڕۆژه‌ی خۆی له ١٩ی گه‌لاوێژدا به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌كی ٢٥ مادده‌یی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌ندامانی ئه‌م دانیشتنه له‌گه‌ڵ ئازادیی ٤٠٠ به‌ندكراوی تاڵه‌بان “به ئامانجی لابردنی كۆسپه‌كانی سه‌ر ڕێگای وتووێژی ئاشتی، ڕاگرتنی خوێنڕێژی و ڕه‌چاوكردنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی” ڕه‌زایه‌تی داوه و داوای له تاڵه‌بان كرد كه به ئازاد كردنی ئه‌م به‌ندكراوانه ئه‌وه‌یكه پێی ده‌وترێ وتووێژی “نێوان ئه‌فغانه‌كان“، ده‌ستپێبكات.
قه‌راربوو وتووێژی “نێوان ئه‌فغانه‌كان“، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ ده‌ستپێبكات. به‌ڵام وته‌بێژی تاڵه‌بان ڕایگه‌یاند كه تا كاتێك سه‌رجه‌م ٤٠٠ به‌ندكراوه‌كه ئازاد نه‌كرێن، وتووێژی ئاشتی ده‌ست پێناكات. هه‌ر له ئێستاوه ده‌كرێ كۆتایی ئه‌م وتووێژانه پێشبینی بكرێت. لانیكه‌م ئه‌وه‌یكه په‌یوه‌ندی به ته‌وه‌ری مافی ژنانه‌وه هه‌یه، هه‌ر له ئێستاوه دیاره. وته‌بێژی تاڵه‌بان، به بێ زمان قورسی، ده‌ڵێ: “ئێمه به‌و مافانه‌ی كه ئیسلام بۆ ژنانی دیاری كردووه، پێبه‌ندین، به‌وانه‌ی كه نیگه‌رانن پێیان ده‌ڵێین كه له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ئه‌و ئازارانه‌ی كه ژنان دیتوویانه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی ئێمه هه‌ڵناسه‌نگێندرێ، له سه‌رده‌می ئێمه‌دا یه‌ك دههومی ئه‌و ئازارانه به‌سه‌ر ژنانه‌وه نییه. ئێمه مافی ژنانمان به پێی پێوه‌ره‌كانی ئیسلام قه‌بووڵه”. هه‌ڵبه‌ت ژنان له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و كۆمه‌ڵگایان كردووه‌ته مه‌یدانی ڕمبازێنی خۆیان، مانای “مافی ژن به پێی پێوه‌ره‌كانی ئیسلام” باش ده‌زانن. له ئێرانه‌وه تا ئه‌ندۆنێزی، له بوكوحهرامهوه تا ئه‌لقاعیده و له داعش و تاڵه‌بانه‌وه تا گشت گرووپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان له سووریه، عێراق و لۆبنان، هه‌ر هه‌موویان كارنامه‌یه‌كی پڕ له وه‌حشیگه‌ری و خوێنڕێژی و سه‌ركوتیان دژبه ژنان هه‌یه. ئه‌وان له‌بیریان ناچێته‌وه كه چلۆن ئیمپریالیسته ئه‌مریكاییه‌كان بۆ وه‌ده‌رنانی ڕووسه‌كان له ئه‌فغانستان، ده‌یان هه‌زار جههادیستی ئیسلامیان ڕاهێنا و ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانستانیان كرد و پاشان له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی ڕووسه‌كان، هه‌ر ئه‌وان بوونه مه‌یدانداری باردووخهكه و ئه‌فغانستانیان كردبه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پێگه‌یه‌ی ڕاهێنانی تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان و ئۆپراسیۆنه‌كانیان له ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. جه‌ماوه‌ری ئه‌فغانستان له‌بیریان ناچێته‌وه كه چلۆن ئیمپریالیسته ئه‌مریكاییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانیان وڵاتی ئه‌فغانستانیان وێران كرد و به‌ناو “ئازادیی” كابۆلیان له چنگ تاڵه‌بان ڕاگه‌یاند و ئه‌مڕۆش پاش ٢٠ ساڵ، هه‌مان تاڵه‌بان، ده‌بێ ببێته‌وه ئه‌كته‌ری “دامركێنهری توندوتیژی“. له ڕاستیدا، كاتێك كه چاره‌نووسی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه ئیمپریالیست و دار‌و ده‌سته و بانده تیرۆریسته ئایینیه‌كان، ووشه‌كان، مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ده‌ستدرێژیی نیزامی ناوی “دێمۆكراسی و ئازادیی ژنی” له‌سه‌ر داده‌ندرێ، وتووێژ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان، ده‌بێته “ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی بۆ ئه‌فغانستان” و وتووێژی تاڵه‌بان و ده‌وڵه‌تێك كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له كابۆل واوه‌تر بڕ ناكات، وتووێژی “نێوان ئه‌فغانه‌كان” پێناسه ده‌كرێت. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌و فریوكاریانه، ئه‌زموون نیشانی داوه كه نه ئه‌مریكا مزگێنیده‌ری دێمۆكراسی و ئازادیی ژن بووه و نه ده‌وڵه‌تی ده‌ست نیشانكراوی ئه‌شره‌ف غه‌نی و هێزی تیرۆریستی ئیسلامیی تاڵه‌بان، نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ده‌كات.
ئاشكرایه كه جه‌ماوه‌ری ئه‌فغانستان، ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئه‌و سێناریۆ كۆنهپهرستانهیهی هێزه ئیمپریالیست و تیرۆریسته‌كان، له‌به‌رده‌مدا نییه. له‌و نێوه‌دا، بێگومان، گۆڕانكاریی شۆڕشگێڕانه له ئێران و بوونی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له عێراق و لۆبنان، ئه‌و به‌ستێنه هێوابه‌خش و بابه‌تیانه‌ن كه خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌م پۆتانسیه‌له ناڕه‌زایه‌تیه، بانگهێشت ده‌كات.