ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وام بوو و به‌رپرسانی وزاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌ڕایانگه‌یاند، ٩٧ كه‌س له ڕه‌فه‌ح، خان یوونس و به‌یت لاهیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی ٧٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌رته‌شی ئێسڕائیل هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه چڕتر كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا هێرشه زه‌مینیه‌كانی بۆ پاككردنه‌وه‌ی غه‌زه و خان یوونس له چه‌كدارانی حه‌ماس ده‌ست پێبكات. له هێرشه‌كانی دوێنێ بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح ١٧ كه‌س كوژراون و له ناوه‌ندی خان یوونس ٥٠ كه‌س و له به‌یت لاهیا ٣٠ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له كه‌رانه‌ی باخته‌ری ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ده‌ستی به‌سه‌ر چوار سه‌ڕافی كه پاره‌یان بۆ گرووپی حه‌ماس دابین ده‌كرد، گرتووه و چه‌ندین كه‌س له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگه‌یاند كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، شه‌ش به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه. هاوكات فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌كانی سپای قودس و حیزبۆڵڵایان له دیمه‌شقی سووریه و باشووری لوبنان كردۆته ئامانج و هێشتا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.
