ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی سه‌ربازه‌كانی له كه‌رتی غه‌زه كه‌م ده‌كاته‌وه و ئۆپراسیۆنه‌كانی له‌وه‌به‌دواوه ئامانجدار ئه‌بێت.
كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل لهحاڵكێدایه كه له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٢٩ سه‌ربازی ئیسڕائیلی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی خۆیان كوژراون و وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستینیش ڕایگه‌یاندووه كه له‌و ماوه‌یه، به‌لانیكه‌م ١٥٠ كه‌س له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، ٢٤ كه‌سی دیكه له چه‌ند شاری كه‌رتی غه‌زه به‌هۆی بۆردوومانی ئاسمانی كوژراون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حه‌ماس، ئاماری قوربانیانی شه‌ڕی نێوان ئه‌و گرووپه و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، گه‌یشتۆته ٢١ هه‌زار و ٩٧٨ كه‌س و ڕێژه‌ی برینداره‌كانیش سنووری ٥٧ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه. شایانی باسه كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، چوار هه‌زار و ٩١٠ كه‌س له كه‌رانه‌ی باخته‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
