ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانی خیابانی بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، وه‌رامین، قه‌زوێن، كرماشان و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران هه‌روا به‌رده‌وام بوو. هه‌واڵنێریی فارس نزیك له سپای پاسداران باسی له كوژرانی هاووڵاتییه‌ك له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی شه‌وی هه‌ینی خه‌ڵك له كه‌ره‌ج ده‌كات. ئه‌م هه‌واڵنێرییه هه‌روه‌ها دانی به‌وه داناوه كه ڕێبه‌رانی ده‌وری نوێی خۆپیشاندانه‌كان له ئێران زۆربه‌یان ژنانن و هه‌روه‌ها باس له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢٠ كه‌س له خۆپیشانده‌ران له شاری كه‌ره‌ج ده‌كات. له گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو بووه، حكوومه‌ت نیزامی ڕاگه‌یه‌ندراوه و یاسای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. له شاهین شاری ئیسفه‌هانیش فه‌زایه‌كی هاوشێوه بوونی هه‌یه. له شیراز كه له ماوه‌ی ٥ ڕۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام خۆپیشاندانی تێیدا به‌ڕێوه‌چووه، گرته ویدیۆییه‌كان باس له ئاماده‌بوونی به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره ده‌كه‌ن. گشت ئه‌و درووشمانه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رز كراونه‌ته‌وه، ده‌كرێت له دوو چه‌مكی “نان و ئازادی”دا كورتیان كه‌ینه‌وه. چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی سه‌ر به ڕژیم به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستكرد، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه سه‌رپۆش بنێنه سه‌ر لایه‌نی ڕادیكاڵ و شۆڕشگێڕانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و درووشمه‌كانی خه‌ڵك.
ڕۆژنامه‌ی “ئێبتكار” كه به ڕۆژنامه‌یه‌كی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی ڕووحانیی دێته ئه‌ژمار، له ژماره‌ی ئه‌وڕۆی خۆیدا بابه‌تێكی له‌ژێر ناوی “محاكه‌مه‌ی ده‌وڵه‌ت له خیابان” بڵاوكردۆ‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت پێش قه‌ده‌م بێت و شوێنێكی دیاریكراو بۆ خۆپیشاندانی خه‌ڵك دیاری بكات و ده‌ركردنی مجه‌وز بۆ خۆپیشاندان وه‌دره‌نگی نه‌خات، توندووتیژی و له‌شكه‌ر كه‌شی بۆ سه‌ر شه‌قام پێویست نابێت. له درێژه‌دا وه‌كوو دڵسۆزێك بۆ خه‌ڵك و بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌نووسێت:
“سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ئه‌م ڕۆژانه ته‌و‌ژمی خۆپیشاندانه‌كان سه‌رتاسه‌ری وڵاتی گرتووه‌ته‌وه، هێشتاش یه‌كێك له ئۆسوولی سه‌ره‌كی قانوونی ئه‌ساسی و مافی هاوڵاتیی بوون وه‌ها كه ده‌بێ به‌كرده‌وه ده‌رنایه‌ت. به پێی قانوونی ئه‌ساسی، خه‌ڵك ده‌توانن به شێوه‌ی یاسایی كێشه‌وگرفته‌كانی خۆیان باس كه‌ن و له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه، داخوازییه ڕه‌واكانیان بێنه‌گۆڕێ و به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن. ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مكه پێشتر به ڕاگه‌یاندنی شوێنێكی دیاریكراو له لایه‌ن شوڕای شار و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه په‌یگیری كرابا، “كار نه‌ده‌گه‌یشته ئێره.” له‌مه گاڵته‌جاڕانه‌تر ناكرێت سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ئێران له ئارادیه، قسه بكرێت. هاوشێوه‌ی وه‌ها بابه‌تێك له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كان و ته‌نانه‌ت له سه‌ر زاری وه‌زرای ده‌وڵه‌تی ڕووحانیش ده‌بیستین. به‌ڵام وه‌ها لێدوانگه‌لێك ته‌نیا له‌سه‌ری خۆفریودان و یان هه‌وڵ دان بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان ته‌وزیح نادرێت. ده‌ركردنی وه‌ها په‌ندگه‌لێكی لیبڕاڵانه له خزمه‌ت پێش‌گرتن به گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی شوڕشگێڕانه دایه. ئه‌مه هه‌وڵێكی ساوێلكانه‌یه بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی ته‌نگ و نامه‌ربووتی یاساكانی كۆماری ئیسلامیی دا. ئه‌وان له توێ توێی یاساكانی ڕژیم دا ده‌ربه‌ده‌ر به دوای هه‌ل دا ده‌گه‌ڕێن تا خه‌باتی خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایانه به‌رته‌سك كه‌نه‌وه. ئه‌وان به ئانقه‌ست له‌بیری خۆیان ده‌به‌نه‌وه كه لانیكه‌م له مانگی به‌فرانبار به‌م لاوه كۆمه‌ڵگای ئێران ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی به ئاڕاسته‌ی شۆڕش دا گرتووه‌ته به‌ر.
ئه‌مڕۆ ئیتر هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌یكه خه‌باتی پڕ ته‌وه‌ژمی جه‌ماوه‌ر به مه‌سیری یاسایی دا تێپه‌ڕكه‌ن، هه‌ر وه‌كوو زه‌ربولمه‌سه‌لی تێپه‌ڕكردنی فیلێك به كونه ده‌رزییه‌كدا وایه. چه‌ند نموونه‌ی دیكه له‌م جۆره هه‌وڵانه نیشانی ده‌دا كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان ڕازاندنه‌وه‌ی سیمای دزێوی ڕژیمه، تووشی چ داماوییه‌ك بوون. ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی خانه‌ی كارگه‌ر كه شه‌پۆلی ڕووله په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی كرێكاری ئه‌وانیشی هه‌راسان كردووه، خه‌ریكی پشكنینی یاسای دامه‌زراندنی شوڕای باڵای كارن تا به‌شكوو تێیدا مادده‌یه‌ك بدۆزنه‌وه كه به پێی ئه‌م مادده‌یه نیشانی بده‌ن، نه‌ته‌نیا له كۆتایی هه‌ر ساڵ به‌ڵكوو به له‌به‌رچاو گرتنی ڕاده‌ی گرانی و ته‌وڕۆم، به درێژایی ساڵیش ده‌توانن پێداچوونه‌وه به لانیكه‌می حه‌قده‌ست بكه‌ن. گوایا به‌مجۆره ته‌قه‌لایانه ده‌توانن پێش به سێڵاوی مانگرتن و خه‌باتی كرێكاران بگرن و كرێكاران له چاوه‌ڕوانی زیادبوونی چه‌ند سه‌د تمه‌نێك به حه‌قده‌سته‌كانیان، بنێرنه‌وه ماڵه‌كانیان.
دڵواپه‌سانی ڕیاكاری “پاراستنی ئه‌خلاق و حورمه‌تی ژن” كه‌وتوونه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ی له ناو لاپه‌ڕه‌كانی یاسای شه‌ریعه‌ت و فتوای ئایه‌توڵڵا مردووه‌كاندا، ته‌بسه‌ره‌یه‌ك بۆ سه‌ر یاسای حیجابی ئیجباری بدۆزنه‌وه و ده‌ربیجه‌یه‌كی قانوونی بكه‌نه‌وه و خۆیان له تووڕه‌یی ژنانی ئازاده و خه‌باتكار كه به حه‌ڕه‌كه‌تی جه‌سوورانه‌ی خۆیان، هه‌موو ئه‌م یاسایانه‌یان به ته‌بسه‌ره‌كانیشیه‌وه خستووه‌ته زبڵدانه‌وه، ڕزگار كه‌ن.
له كوردستان پاتۆقێك به ناوی “حیزبی وه‌حه‌ده‌ت میللی ناوچه‌ی كوردستان” ده‌كه‌نه‌وه وه تابڵۆیه‌كی بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن، تا به‌ڵكوو بزووتنه‌وه‌ی شوڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌رێك كه ماوه‌ی ٤٠ ساڵه بۆ دابین كردنی مافی پێشێلكراوی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كه‌ن، كۆنتڕۆڵ كه‌ن. ئه‌وان كه زه‌بری خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیان چێشتووه و ئاگاداری قووڵایی هاوپشتی هاوچاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێرانن، كاتێك ده‌ست ده‌ده‌نه وه‌ها كرده‌وه‌یه‌ك، ئێمه چ ناوێكی ده‌توانین بۆ دابنێن جگه له په‌له‌قاژه له ئاكامی داماوی؟
له حاڵێكدا كه نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی ئێبتكار و ژوماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم خۆیان به ڕێنوێنیه‌كانی لیبڕاڵ مه‌ئابانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، ئاغازاده‌كان و دزه گه‌وره‌كانی وڵات ژیرتر و واقعبینترن كه ده‌نگی پێی شۆڕ‌شیان بیستووه و بارگه‌وبنه‌ی خۆیان پێچاوه‌ته‌وه و به شوێن دۆزینه‌وه‌ی شوێنێك ئه‌من له گۆشه‌یه‌كی دنیا دان.