پاش قۆناغێك وتووێژی پشتی په‌رده‌ی كۆماری ئیسلامی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه هه‌واڵه‌كانی جاروباره بۆ ده‌ره‌وه دزه ده‌كات، له ئێستادا باس له‌وه ده‌كرێت كه ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه یه‌كه‌مین دانیشتنی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چین و ڕووسیه و چه‌ند نوێنه‌رێكی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا له‌وانه به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یه‌كیه‌تییه، به ئامانجی زیندوو كردنه‌وه‌ی به‌رجام ئه‌نجام دراوه. قه‌راره دانیشتنه‌كانی دواتر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت. سه‌رانی كۆماری ئسیلامی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و هه‌ڵبژاردنی جۆو بایدێن به‌ره‌و ئه‌ملا، به‌رده‌وام وتوویانه كه تا كاتێك ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ئه‌و ته‌حریمانه‌ی كه پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له به‌رجام سه‌پاندوویه‌تی، هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، ڕژیمی ئێران هیچ وتووێژێكی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌رجام ئه‌نجام نادات. خامنه‌یی ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش واوه‌تر چوو و وتی كه: “هیچ به‌رپرسێكی ئێرانی ئیزنی وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له هیچ ئاستێكدا نییه”. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م فه‌رمانه ده‌بینین كه واقعییه‌ت، ڕژیمی ئێرانی ناچار كردووه كه به‌بێ هیچ مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی گرووپی ٥ كۆ ١دا ده‌ست بدانه وتووێژ كردن.
وێده‌چێ وه‌ها گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامی، له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك ناتهباوێژیی به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، به‌ره به‌ره ده‌رخواردی بیروڕای گشتی بدرێت. له لایه‌كه‌وه وته‌بێژی ڕه‌سمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ڵێ:”هیچ گه‌ڵاڵه‌یه‌كی هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گۆڕێ دا نییه و سیاسه‌تی لێبڕاوانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران لابردنی هه‌موو ته‌حریمه‌كانی ئه‌مریكایه. ئه‌م ته‌حریمانه‌ش بریتین له ئه‌وانه‌ی كه ترامپ پاش چوونه‌ده‌ره‌وه له به‌رجام و یان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دایسهپاندن و هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌حریمانه كه له‌ژێر ناوی دیكه‌دا داسهپێندراون“. ناوبراو بۆ پێداگریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌شڵێ كه: “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان پێویسته كاریگه‌ر بێت و له لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕاستی ئازمایی بكرێت“.
له ئێستادا ده‌بینین كه به بێ ئه‌وه‌یكه تهحریمێك لابردرابێت، كۆماری ئیسلامی به‌كرده‌وه، به‌ره‌و مێزی وتووێژ ڕاكێشراوه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا “جێن ساكی” وته‌بێژی كۆشكی سپی، ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌شداریی ئه‌مریكا له وتووێژه‌كانی حه‌وتووی داهاتووی ٥ كۆ ١، وتی: “ئه‌مریكا ده‌زانێ كه ئه‌م مه‌سیره دیپلۆماتیكه دوورودرێژه و گه‌لێك كۆسپیش له‌سه‌ر ڕێگان“. بێگومان، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه جارێ كۆماری ئیسلامی خۆی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان خۆش نه‌كات.
عه‌لی ئه‌كبه‌ری ساڵحی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، له وته‌كانیدا، به‌شێكی دیكه له‌م ناتهباوێژیانهی به‌رپرسانی ڕژیم نیشان ده‌دات. ناوبراو پاش دانیشتنی ڕۆژی هه‌ینی وتی: “پێشكه‌وتنێكی ئه‌رێنی ڕووی داوه و بنبه‌ستی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌ر دووك لاوه شكێندراوه”.
ئه‌مجۆره ناتهباوێژیانه له لایه‌ن سه‌رانی ڕژیمه‌وه چ له چوارچێوه‌ی مانۆری دیپلۆماتێكدا بگونجێت و چ سه‌رچاوه‌گرتوو له جیاوازیی بۆچوونی سه‌رانی ڕژیم بێت، به‌هه‌ر حاڵ، كۆماری ئیسلامی له‌م كێشه‌یه‌دا هیچ ڕێگایه‌كی بێجگه‌له سازش نییه. له‌م پێوه‌نده‌دا ته‌نانه‌ت ناتوانێ به ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كانی چین و ڕووسیه، كه به‌ڕواڵه‌ت له به‌ره‌ی ئێران دان، پشت ببه‌ستێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسیی ئه‌م دوو زلهێزه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئۆرووپا و ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها باقیی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌كه یه‌كجار به‌رینتره و هاوسه‌نگیی نێوان هێزی ئه‌وان هه‌ستیارتر له‌وه‌یه كه بۆ پشتیوانی له ڕژیمێك كه داهاتووه‌كه‌ی نامهعلوومه، ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و كایه به هاوسه‌نگیی هێزی ناوچه‌یی و جیهانیی ئێستا بكه‌ن.
له حاڵێكدا كه لایه‌نی ئه‌مریكایی ئه‌م كێشمه‌كێشه په‌له‌یه‌كی بۆ گه‌یشتن به‌م ڕێكه‌وتنه نییه، لایه‌نی كۆماری ئیسلامی، كه‌وتووه‌ته ژێر مه‌ترسیی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی گشتی و ئاخێزی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێبه‌شه‌وه. كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دات كه له ڕێگه‌ی سازش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قه‌یرانی ئابووریی خۆی دامركێنێت و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش نایهه‌وێ به ئاسانی پێگه‌یه‌ك كه له لایه‌ن ترامپه‌وه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی به‌ده‌ست هاتووه، به بێ وه‌ده‌سهێنانی پوانێكی به‌نرخ له‌ده‌ست بدات. به‌تایبه‌ت ئه‌مجاره‌یان به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وره‌ی ترامپ، هاوڕێیه‌تیی وڵاتانی ئۆرووپاییشی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ست هێناوه. هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی له لایه‌كه‌وه به‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له عێراق و لۆبنان و ته‌نانه‌ت له یه‌مه‌ن له ئارا دان، له‌چاو ڕابردوو پێگه‌یه‌كی لاوازتری هه‌یه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌وڵه‌ته‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، به ئاواڵه كردنی سه‌ری كیسه‌ی خۆیان به‌ره‌و ڕووسیه و چین، ئه‌وانیان له پشتیوانی كردن له كۆماری ئیسلامی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی به‌رجام قایمكارتر كردووه. هه‌موو ئه‌م نیشانانه ده‌رخه‌ری دژوار بوونه‌وه‌ی باروودۆخێكه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تێیكه‌وتووه.
به‌ڵام ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نزیك بێت یان دوور، له‌ڕاستیدا كۆماری ئیسلامی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانیش ناتوانێ، كرانه‌وه‌یه‌ك له ژیانی ئابووریی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا پێكبێنێ. ڕژیمی ئیسلامی ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌یه كه ناتوانێ ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌وانه‌یه له‌ڕێگه‌ی سازش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاوه به‌ده‌ستی بێنێت، بیخاته خزمه‌ت گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه. ئه‌م ڕژیمه ته‌نیا ده‌توانێ ئامرازه‌كانی سه‌ركوت به‌هێز بكات. بۆ ڕژیم نه مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاری و نه مه‌سه‌له‌ی بێكاری، هیچ ڕێگاچاره‌یه‌كی نییه. ده‌رگاكانی ئابووریی ئێرانیش به ئاسانی به‌ره‌وڕووی سه‌رمایه‌ی ڕۆژئاوا ناكرێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وای دابنێین كه ڕێكه‌وتنی ٢٥ ساڵه‌ی نێوان ئێران و چین جیدی بێت، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م ڕێكه‌وتنه ئه‌وه‌نده به‌خاوی ڕووده‌دات كه ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵچوونی تووڕه‌یی خه‌ڵكی ناڕازیدا بڕ ناكات.