ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، جارێکی دیکە خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانى سنوورى ڕانیە ده‌ستی پێكرد و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش خوێندكاران له شاره‌كانی كفری”، “كه‌لار” و “سلێمانیه درێژه‌یان به‌و خۆپێشاندانه دا و داوای جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان كرد.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شه‌ممه خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆى “ڕاپەڕین” لە شاری “ڕانیە” و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش خوێندكارانی شاره‌كانی “كفری”، “كه‌لار” و “سلێمانیه” بە وتنه‌وه‌ی دروشم دەستیپێکرد، وەک خۆیان دەڵێن، خوازیاری دابین كردنی به‌شه مووچه‌یه‌ك وه‌ك ده‌رماڵه و ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتین. لە دوو هەفتە پێش ئێستاداش، خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانى بەشێکى زۆر لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەڵام لە هەندێ ناوچە توندوتیژى بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهات و هێزێکى زۆرى ئەمنییش هێنرایە ناو شار و شارۆچکەکان، کە تائێستاش لەو شوێنانە جێگیرکراون.