له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئۆمید تای” و “جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن پوور” خه‌ڵكی ئاوایی “كانی ڕه‌ش”ی سه‌ر به شاری شنۆ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعلاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئۆ مید تای” پێشتر و له ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٢ ساڵ به‌ندكران، ئازاد كرا. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌م دوو هاووڵاتییه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستا نییه.