کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی ورمێ و كامیاران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ و کامیاران کە لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه‌ حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کران.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “محەممەد خاتری” خەڵکی شاری کامیاران کە پێشتر حوکمی ٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئه‌مشاره‌ کرا. ناوبراو له‌ مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە گوندی “شاهینی” سه‌ر به‌مشاره‌ دەستبه‌سەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە قه‌راری وه‌سێقه‌ی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. لەلایەکی دیکەوە، “کەیوان موکەڕەمی”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ورمێ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی یەک ساڵ زیندان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئه‌مشاره‌ گوازراوەتەوە. ناوبراو به‌ تۆمه‌تی “پڕووپاگەندە دژی نیزام” لە رێگای هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

پشتیوانی كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌ له‌ “تووماج ساڵحی”

-

دروشم نووسینی ئازادیخوازانی كوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

حیمایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان و ئێران له‌ “تووماج ساڵحی”

-

نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی” له‌ زیندانی سه‌قز

-

كۆبوونه‌وه‌ی شارومه‌ندانی سیریك دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

-

گوشاری حه‌راسه‌تی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار بۆ سه‌ر خوێندكارانی كچ

-