ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، “فازڵ عه‌باسی” چالاكی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له شاری كرماشان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیاریه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هاوكات له گه‌ڵ ساڵڕۆژی كوژرانی “قاسم سلێمانی” یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران چه‌ند كه‌سێك له شاری كرماشان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه ڕێژه و ناوی ئه‌و هاووڵاتییانه كه له شاری كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون ناڕوونه و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه “فازڵ عه‌باسی” له په‌یوه‌ندهی به ساڵڕۆژی كوژرانی ئه‌و فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
