هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کوڕانە”ی ناوچەی تەرگەوڕی ورمێ، بە ناوی “ئیسلام ئەنباخوون” ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هێزە لیباس شەخسییەکان لە گوندی “ماوانه” ناوەندی دێهستانی تەرگەوەڕ، هێرشیان کردووەتە سەر ماشینی ئەو هاووڵاتییە و پاش چەند تەقەیەکی هەوایی ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە. هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە و لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.