ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانی نه‌یارانی دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له شاری بروكسێل پێته‌ختی بێلژیك، ١١٦ كه‌س له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، به‌دوای كوژرانی لاوێكی ڕه‌ش پێستی ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن به ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی بێلژیك، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری بروكسێل پێته‌ختی ئه‌م وڵاته دژ به‌م كرده‌وه‌یه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. شایانی باسه، نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س له ناڕازییان له‌ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له ١٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.