کاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەممە ١٠ی مانگی سەرماوەز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاكێكی مهدهنی به ناوی “چینی شەریفی” و دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستوهتهوه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزهكانی ئیدارەی ئیتلاعات کە کەسێک بە ناوی “ئەحمەدی” بەرپرسیان بووە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنیەیان پشکنیوە و هاوکات دەستیان بە سەر مۆبایلی ناوبراودا گرتووه و له كۆتاییدا کوڕە تەمەن ١٠ ساڵهكهی “چینی شهریفی”یان لهگهڵ خۆ بردووه. سەرەڕای تێپهڕبوونی زیاتر له ٤٨ کاژێر لە دەستبەسەر کرانی ئەم چالاکە مەدەنیە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه پێشتر له ڕێکەوتی ٢٠ی مانگی خەزەڵوەر،” عومەر شەریفی بۆکانی” باوکی “چینی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دەستبەسەر و پاش یەک ڕۆژ ئازاد کرابوو.