ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندهكانی “گۆگتەپە”، “ئیندرقاش” و “حاجی خۆش”ی سەر بە مهاباد به ناوهكانی، “سۆران نەسیری”، “ئومید عەباسی” و “سۆران موختارب فهر” لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.
شایانی باسه، ئەو سێ هاووڵاتییە پاش دەستبەسەر کرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسییان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. لەم پەیوەندییەدا، ئێوارەی ههمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “حاجی خۆش” سەر بە مهاباد بە ناوی “سۆران موختاری فەر” ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. له لایهكی دیكهوه ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووانی ژینگەپارێزی شاری پاوە، رێوڕەسمێک لە گوندی “نێ”ی مەریوان بەڕێوە بچێت، کە هێزە ئەمنییهکان سەرەڕای ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە، لاوێکی ئەم گوندهیان بە ناوی “کاوان کەسرایی” ٢٣ ساڵ تهمهن، دەستبەسەر کردووه.