به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٤١ هاووڵاتیی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، عهقیدهتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆن، دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئامارهكانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٠ دا، ٢٩ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆن، ١٠ کەس بە تۆمەتی چالاکی عهقیدهتی و ٢ کەس به تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون. هەروهها، لەو ماوەیەدا، ١١ هاووڵاتیی لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سەرجەم حوکمی ٧٠ ساڵ بەندکران و هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەش حوکمی سێدارە بە سەردا سەپاوە.