به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژێك به‌ر له سه‌ری ساڵی نوێ، لانیكه‌م ٣٢٠ كه‌س له كرێكارانی سایتی نه‌وتی “ئازه‌ر مێهران”ی ئیلام، به بیانووی جۆراوجۆ له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
به‌وته‌ی كرێكارانی ده‌ركراو، ئه‌وان له‌كاتێكدا ده‌ركراون كه قه‌یرانی بێكاری لاوان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له ئۆستانی ئیلام به ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌بیندرێ، به‌ڵام به‌رپرسان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری درۆینه، باس له پێكهێنانی هه‌لی كار له ئۆستان ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه نیشان بده‌ن خه‌ڵك له ده‌وڵه‌ت ڕازییه. ده‌شڵێن: له بارودۆخی ئێستا كه ئابووری كۆمه‌ڵگا زۆر شپرزه، به له‌ده‌ستدانی كاره‌كانیان تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆر بوون. شایانی باسه، ئه‌م شیركه‌ته هه‌موو ساڵێك هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له سه‌ری ساڵی نوێ، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاره‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كات و سه‌رله‌نوێ به‌هه‌مان ڕێژه هێزی نوێ داده‌مه‌زرێنێ.