c نزیكه‌ی ٤ ملیارد ژن له جیهاندا هه‌ن كه به‌شێكی زۆریان له ئازادی پۆشینی جلوبه‌رگ به‌هره‌مه‌ندن و به‌شێوه‌ی ئاسایی هه‌ر لیباسێك كه مه‌یلیان لێ بێت هه‌ڵیده‌بژێرن. به پێچه‌وانه‌وه به‌شێكی كه‌م و ئه‌ویش له چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی‌دا له پۆششی ته‌واو یان حیجاب كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر چی به پێی یاسای ئیسلامی ژنان ناچارن حیجابی ئیسلامی ڕه‌چاو بكه‌ن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له زۆریه‌ك له وڵاته موسوڵمان نیشینه‌كانیش حیجاب زۆره ملێ نییه. ڕژیمی ئیسلامی ئێران و هاوشێوه‌كانی له‌وانه تاڵبان و داعش له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵك و به تایبه‌ت ژناندا ده‌ستێوه‌ردانیان هه‌یه و ئه‌ویش به زۆر و مڵهوڕی، ئه‌سید پژاندن، ئازار و بێ حورمه‌تی له‌سه‌ر شه‌قام و ئه‌شكه‌نجه له زیندان، وه‌ڕێخستنی دام و ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه له بیر و باوه‌ڕ و به‌دوای ئه‌وه‌شدا وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره ملێ و سازكردنی سناریۆی گاڵته‌جاڕانه و نائینسانی.
نزیكه‌ی ٤ ملیارد ژن له جیهاندا هه‌ن كه به‌شێكی زۆر كه‌میان حیجاب به‌كاردێنن و حكوومه‌تی ئیسلامی سه ملیارد و نۆسه‌د ملیۆن كه‌سیان به بێ حیجاب ناوده‌بات و ئه‌م ڕێژه كه‌مه‌ی ژنان كه له چه‌ند وڵات‌دا كه تاڵبان و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌زۆری شمشێر و هه‌ڕه‌شه، حاكمیه‌ت ده‌كه‌ن، ده‌كه‌ن به بنه‌ما و پێوه‌ر له جیهاندا.
ده‌ستێوه‌ردانی له‌خۆرا و هه‌ر ڕۆژه‌ی حكوومه‌تی ئیسلامی له ژیانی خه‌ڵك، ته‌نیا له پۆششی ژناندا به‌رته‌سك نابێته‌وه و هه‌موو بواره‌كانی كار و ژیانی خه‌ڵك ده‌گرێته‌وه. خواردنه‌وه كحۆلیه‌كان حه‌رامن، به‌ڵام تریاك كێشان بۆ ئاخوونده‌كان و زۆریه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌ت حه‌ڵاله، پیاسه‌كردنی كچ و كوڕێكی لاو به‌یه‌كه‌وه له پاركه‌كان كارێكی ناشه‌رعیه و سیغه یان له‌شفرۆشی ئیسلامی ڕه‌وایه، ئه‌شكه‌نجه له زیندان به‌ناویی ته‌عزیری ئیسلامی ئیجازه پێدراوه و گوێ ڕاگرتن له مۆسیقا و گۆرانی بێژی ژن حه‌رامه.
حكوومه‌تی ئیسلامی هه‌ر له ڕۆژی له‌دایكبوون تا ڕۆژی مردنی ئینسانه‌كان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵك له‌وانه له خوێندن و په‌روه‌رده و بارهێنانه‌وه بگره تا ئیزدیواج و ته‌ڵاق، سه‌فه‌ر و سه‌یاحه‌ت، كار و پسپۆڕی، میرات و یاسای دادوه‌ری، ئیختیاركردنی مه‌زهه‌ب، هونه‌ر و سینما، كتێب و ڕۆژنامه و ته‌نانه‌ت دونیای دوای مه‌ردنیشیان ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات.
سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیه خه‌ڵك به كه‌م و بێ توانا ده‌زانێ و ئیزن به خۆی ده‌دات كه نه‌ته‌ینا له تایبه‌تیترین به‌شی ژیانی ئینسانه‌كانه‌وه بگره تا گشتی ترین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵك ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات، به‌ڵكوو به ده‌بێ و نابێ كان و حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌كان، ژیانی له به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگای كردۆته دۆزه‌خ.
ڕژیم ئیسلامی چه‌كی له‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ڕاگرتووه. له په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ر ڕۆژه‌ی ئێعدامه‌كانه‌وه بگره تا وێرانكردنی ماڵی به‌هاییه‌كان، ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له دژی ژنان، موعه‌لمیان و خانه‌نشینكراوان تا كوشتنی ئاژه‌ڵه‌كان و كه‌مته‌ر خه‌می له ئاست كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كان و هیتر، هه‌مووی كردووه به گۆڕه‌پانی شه‌ڕ.
ده‌ڵێن سه‌گی هار ته‌مه‌نی كورته. حكوومه‌تی هار و هه‌وسارپچڕاوی ئیسلامی زۆری نه‌ماوه كه به ئاوری ڕه‌ق و نه‌فره‌تی ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی ئێران كۆتایی به ته‌مه‌نی نه‌نگینی بێت. پێویسته كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران هه‌ر له ئێستاوه خوازیاری حكوومه‌تێك بن كه ده‌ستێوه‌ردان له ژیانی تایبه‌تییاندا نه‌كات و به‌رابه‌ری ژن و پیاو، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده و بارهێنان به ڕه‌سمی بناسێت و ئازادی سیاسی، مافی مرۆڤ و خۆشبژێوی و عه‌داڵه‌ت بۆ خه‌ڵك دابین و زه‌مانه‌ت بكات.