ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک ده‌ستبه‌سه‌ركرا، کە نزیکەی ١٠ ملیۆن حەبی هۆشبەری پێبووە.
به‌وته‌ی پۆلیسی کەرکوک، پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی ورد و هەڵگرتنی شوێنپێ، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرمان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه کە نۆ ملیۆن و ٥٦٦ هەزار دانە حەپی هۆشبەری پێبووە. حەپەکان لە جۆری “یونافیت” بووە کە بەکاردەهێنرێت لە دروستکردنی ماددەی هۆشبەری جۆری کریستال. جێگای ئاماژه‌یه كه هەفتەی ڕابردووش ١٦ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیرکران، کە ماددەی هۆشبەری جۆرەکانی حەشیش، کریستاڵ و حەپی هۆشبەریان پێ‌بوو .