به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پیره‌پیاوێكی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ له‌یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری قوم ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر ٧ منداڵی كچ و كوڕ و پاش هه‌ڵهاتنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی قوم، ئه‌و پیره پیاوه پاش بانگكردنی منداڵه‌كان بۆ ماڵه‌كه‌ی و گرتنی وێنه و ویدیۆی سێكسی لێیان، ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ریان. به‌وته‌ی دایكی یه‌كێك له منداڵه‌كان، پاش خراپی باری ته‌ندرووستی كوڕه‌كه‌ی بردوویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه و له‌وێ له‌گه‌ڵ دكتۆری ده‌روونی كه قسه‌ی كردووه وتوویه‌تی كه ئه‌و تاوانباره شه‌ش جار ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ری.