یەكەم سەرۆكی چەپ لە مێژووی كۆڵۆمبیادا ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەكاربوو و داوای ڕێككەوتنی ئاشتی و داماڵینی چەكی لە گرووپە چەكدارەكان كرد.
“گوستاڤۆ پێترۆ“ی چەپگەرا، كە مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆڵۆمبیادا سەركەوتنی بەدەستهێنا، بەفەرمی وەك سەرۆكی نوێ لەبەردەم خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا سوێندی یاسایی خوارد. سەرۆكى نوێى كۆڵۆمبيا بە پاڵپشتی زۆرینەی چەپەكان سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆلۆمبیا به‌ده‌ستهێنا و جێگەی “ئیڤان دوك“ی راستڕەوی گرتەوە و دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد داوای لە گروپە چەكدارەكان كرد كە چەكه‌كانیان دابنێن و هاوكاریان بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و جێگیركردنی حاكمییه‌تی یاسا له‌و وڵاته.