به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو مینی بووس كه بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شاره‌كانی سنه، دێولان و دیوانده‌ره‌ی پێ بوو، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شاره‌كانی سنه، دێولان و دیوانده‌ره ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له شاه‌ركانی سقز و بۆكان له گۆڕستانی ئایچی كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان نیشان دا و به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دایكی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی خوێندرا. له كاتی گه‌ڕانه‌وه له گۆڕستانی ئایچی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و سه‌رنشینه‌كانی هه‌ر دوو مینی بووسیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. ناسنامه‌ی به‌ندكراوان بریتیه له: “دایه شه‌ریف” دایكی “ڕامین حسێن په‌ناهی”، “حه‌سه‌ن ئه‌مینی” برای “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، “سدیق به‌همه‌نی” باوكی “شاهۆ به‌همه‌نی” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، “دایه حه‌یات” دایكی “موئمن زه‌ندكه‌ریمی” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، “كۆسار،هانا و باران منبه‌ری ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ”، “كیا ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و یوونا مورادی ته‌مه‌ن ٦ ساڵ” منداڵانی كۆسار منبه‌ری، خۆشكی “داریووش عه‌لیزاده”، “ئه‌حمه‌د ڕه‌حیمی” باوكی “یه‌حیا ڕه‌حیمی”، خۆشكی “شادمان ئه‌حمه‌دی” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، “هه‌بدۆلڕه‌حمان نه‌سری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، خۆشك و براكانی “ئارام حبیبی”، خۆشكی “ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی”، “هاشم ساعدی” باوكی “سارینا ساعدی”، “ڕادا فاتحی” خۆشكی “ڕامین فاتحی”، “به‌یان”، شۆفێرانی مینی بووس: “جه‌ماڵ”، “جه‌میل”، “دڵنیا به‌همه‌نی” خۆشكی “شاهۆ به‌همه‌نی” و “مائیده نه‌سری” خۆشكی “مه‌تین نه‌سری”.