ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندان، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد، سنه، پاوه و كامیاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو مامۆستای ئایینی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوه‌كانی مامۆستا “ئیبراهیم كه‌ریمی” و مامۆستا “لوقمان ئه‌مینی” كه پشتیوانیان له شۆڕشی خه‌ڵكی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی كردبوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون، هه‌روه‌ها سێ لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، پاوه و كامیاران به‌ناوه‌كانی “كه‌ژاڵ خالدیان”، “سۆران ئه‌حمه‌دی” و “په‌یمان نووری” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “ئیندر قاش”ی مهاباد كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندرابوو چاره‌نووسی نادیاره و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.