ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٣ هاووڵاتی له شاری سنه به‌تۆمه‌تی به‌شداربوون له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ” پووریا ڕۆستەمی پوور ” ڕاهێنەری تۆپی پێی شاری سنه، “سه‌یوان موحه‌ممه‌دی” چالاكوانی سیاسی، و “ئه‌میر زه‌ندی” به‌تۆمه‌تی به‌شداربوون له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.