ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژ تیرۆری ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تی دووهه‌می عه‌مه‌لیاتی پاككردنه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش له ڕۆژئاوا، هێزه‌كانیان توانیویانه ٢٧ تیرۆریست له كه‌مپی “هۆل” ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،هێزه‌كانی دژه تیرۆری ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕۆژی ٢٨ی مانگی مارسی ٢٠٢١ عه‌مه‌لیاتێكیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی خۆیان له نێو بنه‌ماڵه‌ی داعشیه‌كاندا له كه‌مپی “هول” حه‌شاردابوو، ده‌ستپێكرد و ١٢٥ تیرۆریستیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد كه ٢٠ كه‌سیان فه‌رمانده‌كانی پێشووی داعش بوون. ئێستا له فازی دووهه‌می ئه‌و عه‌مه‌لیاته‌دا، هێزه‌كانیان توانیویانه ٢٧ تیرۆریستی دیكه كه ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه و تیرۆری ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.