له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پۆلیسی توركیا ئۆپۆاسیۆنێكی به‌رینی له باكووری كوردستان و توركیا ده‌ستپێكردووه و له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا ٢٥ هاووڵاتی كوردی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی توركیا ئه‌و ٢٥ هاووڵاتییه كورده‌ی له شاره‌كانی “سێرت”، “ئیستانبوول” و “ئه‌رزه‌نجان” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان هۆنه‌رمه‌ند، گۆرانیبێژ و چالاكی مه‌ده‌نین كه حۆكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له لایه‌ن دادگای توركیاوه ده‌ركراوه.