ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢، “موختار مینبەری” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “نییەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، له بازگه‌ی پشكنینی ده‌روازه‌ی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئه‌م هەواڵە، هیچ زانیارییه‌كی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی نەبووە. جێگای ئاماژه‌یه كه لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.