ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، لاوێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “سامان ئه‌سڵانی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شارۆچكه‌ی نایسه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لانیكه‌م ١٠ كه‌س له هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “سامان ئه‌سڵانی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.