به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ی ساڵی خه‌ڵكی سنه پاش تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پاریزوانانی كۆمه‌ڵی تیجاری “پانتا ئابیده‌ر” لاله‌یه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و لاوه بریتیه له “كیان خسته‌دڵ” و به هۆكارێكی نادیار له‌گه‌ڵ پارێزوانانی كۆمه‌ڵی تیجاری “پانتا ئابیده‌ر” به‌شه‌ڕ هاتووه و پاشان له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراته‌وه.