له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یجی ئینستاگرامی له قه‌زوێن و شارومه‌ندێكی به‌لووچ له ئێرانشار به ناوی “عه‌بدۆلقۆدووس قادری” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یجی ئینستاگرامی له قه‌زوێن به تۆمه‌تی “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” و “بڵاوكردنی بابه‌تی دژه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌راجاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش په‌روه‌نده‌سازی، په‌یجه‌كانیان داخراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارومه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی ئێرانشار به ناوی “عه‌بدۆلقۆدووس قادری” به هۆكارێكی نادیار له‌به‌رده‌م شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوازراوه‌ته‌وه.