له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “مورته‌زا سافی حه‌ق به‌یان” بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مورته‌زا سافی” پێشتر له‌لایه‌ن له‌قی ١٠٤ی دادگای شاری سنه‌وه به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌سنادی ده‌وڵه‌تی” به ٢ ساڵ و نیو زیندانی ته‌عزیری، ٩٠ زه‌ربه شه‌لاق و ١٠ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵیی مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵێكی تلێگرامی به ناوی “ڕه‌خنه له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت“ی له‌ئه‌ستوودا بوو و بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له دامووده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرت.