ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی و ماموستای زانكۆ له شاره جیاجیاكانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ناوی “په‌رته‌و جۆغه‌تایی” كه پشتیوانی خۆی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕیبوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، هه‌روه‌ها “ئێحسان پیرباش” هه‌واڵنێری وه‌رزشی و سه‌رده‌بیری سایتی “بانكی وه‌رزش” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “وه‌حید شه‌مسه‌دین نیژاد” هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی “ئارت”ی فه‌ڕانسه له شاری سه‌قز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازاراوه‌ته‌وه، له شاری تاران دكتۆر “هاشم مۆئه‌زێن زاده” به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی هه‌وانێری “پزیشكان و یاسا” و چالاكی سنفی نیزام پزیشكی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و ڕۆژی ڕابردووش دكتۆر “داریووش فه‌رهوودی” پرۆفیسۆری ژنتیكی ئێران و “عه‌لی ڕه‌زا سه‌داقه‌ت” سه‌رۆكی نیزام پزیشكی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتالاعاته‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
