له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاوڵاتی خەڵکی میاندووئاو بەناوەکانی “جەلال کوردیلوو“، “موستەفا دەوڵەتخواه“، “نادر ئەمانی“، “ناسر حشمەتی” و “وه‌لی زۆهرابی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی زانیارییه‌كان، ئەو كه‌سانه لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری میاندووئاو و بە بێ حوکمی قەزایی لەلایەن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژه‌یه كه تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، هیچ زانیارییەک لەسه‌ر هۆکاری دەستبەسەركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و پێنج كه‌سه له‌به‌رده‌ستا نییه.