له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ناوه‌كانی “ئەمیر باییزیدی ئازەر“، “شارام و كامبیز بایەزیدی ئازەر“، “چیا پیرزادە“، “لوقمان بەهرامی” و “جەلال مەحموودی” و دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری میاندووئاو به‌ناوه‌كانی “ئه‌مین حه‌سه‌نزاده” و “مۆسته‌فا به‌لاژ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه دەستبەسەر کراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ حۆكمی قه‌زایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی “ئەمیر، شارام و کامبیز بایەزیدی ئازەر” و “چیا پیرزادە” لە گوندی “لەج“ی سەر بە شاری مهاباد و دەستبەسەریان کردوون. له‌هه‌مان كاتدا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباد هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی مهابادیان به‌ناوی “جه‌لال مه‌حموودیان” له‌شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له شاری میاندووئاویش هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “ئه‌مین” و “موسه‌ته‌فا” و به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵی ئه‌و ٨ هاووڵاتییه به‌شێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.