ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په” و ١٨ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌یان له باكووری كوردستان ده‌ستپێكردووه و ڕۆژی ڕابردووش له شاری “پرسووس”ی سه‌ر به ئوستانی “ڕۆحا” هێرشی كرده سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان (هه.ده.په) و ١٨ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان گواسته‌وه.