هاووڵاتییه‌كی خەڵکی مەریوان به ناوی “ئالان بۆرزوویی” کە پێشتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گوڵان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی سنه كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئالان برزوویی” ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه و پاش ماویه‌ك گراوه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆی و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه و دادگایی كردن، سزای شه‌ش مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.