به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران، ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، “سوله‌یمان عه‌بدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان به‌شی سه‌قز و زیویه له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان پاش هێرش بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه سنفیه، ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه و له‌ب تاپ و مۆبایلی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان زه‌وت كردووه. “سوله‌یمان عه‌بدی” له موعه‌لیمە خۆشناوه‌كانی شاری سه‌قزه كه له كاتی ده‌ستپێكی كه‌مپه‌ینه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی سه‌رپولی زه‌هاو و لافاو لێدراوانی لوڕستان ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كی بوو و جێی متمانەی خه‌ڵكی ئه‌و شارەیە.