به پێی ڕاپۆرته‌كان، “دیجله موفتی ئیمام ئۆغڵوو” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی “دیجله” و “فۆرات” و سه‌رده‌بیری ده‌زگای هه‌واڵنێری “مێزۆپۆتامیا“، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، له لایه‌ن پۆلیسی شاری “دیاربه‌كر“ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی “دیاربه‌كر” به‌پێی فه‌رمانی دادستانی شاری “وان” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “دیجله موفتی ئیمام ئۆغڵوو” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی، “دیجله” حوكمی نهێنی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار ڕووژه‌ی بۆ ده‌ركراوه و بڕیاره پاش ئه‌و چوار ڕۆژه له لایه‌ن دادستانی شاری وانه‌وه محاكمه بكرێت.