“محەممەد مامەندزادە” چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سەردەشت و یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی “هەواڵنێرانی بێسنوور” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوه دەستبەسەر و مهترسی دیپۆرتكردنهوهی لەسەرە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “محهممهد مامهندزاده” لەشاری “دەمرە“ی سەر بە ئوستانی “ئانتالیا“ی توركیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانهوه دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە کە “محەممەد مامەندزاده” یەکێک لە چالاکانی میدیایی، مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سەردەشتە کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکراوە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان ئەمساڵ سێ جار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و ماڵەکەیان پشکنیوە.