له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی زاهیدان و تاران به‌ناوه‌كانی “عه‌بدۆلحه‌مید شه‌هبه‌خش” و “مریه‌م جه‌لال حسێنی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدۆلحه‌مید شه‌هبه‌خش” خه‌ڵكی گوندی “قه‌لعه بید”ی زاهیدانه و به شوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها “مریه‌م جه‌لال حسێنی” له ڕێكه‌وتی ١٩ گوڵان و له‌كاتی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی تاران هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكێكی سنفی به‌ناوی “موژگان ته‌دریسی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو له به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژینا” بووه كه به تازه‌یی به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.