ڕۆژی ڕابردوو، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆ دەریاییەکانیان بۆ سەر لەنگەرگەکانی کۆماری ئیسلامی بە توندی بەردەوامە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەرمانان، سێنتکام لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردووەتەوەو زانیاریی نوێی لەسەر ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاشکرا کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا بەردەوام بۆ بە مەبەستی دڵنیا بوونەوە لە جێبەجێکردنی گەمارۆکان، بەسەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەفڕن. سێنتکام ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاوەکوو ڕۆژی هەینی، جگە لە گۆڕینی ئاڕاستەی ئەو ٧٥ کەشتییە، هێزەکانیان سێ کەشتیی بازرگانیی دیکەیان لەم ڕێڕەوە ئاوییەدا پەکخستووە.
