کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکانی چالاکانی مەدەنی لە ئێران

درێژەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکانی مەدەنی لە ئێران

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لانیکەم سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی لە شارەکانی مشگین شەهر و ئەردەبیل دەستبەسەر کراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ چالاکوانە بە ناوەکانی “سیامەک میرزایی، عەسگەر ئەکبەرزادە و عەلی واسقی”، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون. شایانی باسە کە ڕێکخراوەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکانی مەدەنی هوشداری جددیان داوە و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، هەڵوێستی بە کردەوەیان هەبێت.